Top Ad unit 728 × 90

بودابست پایه‌ته‌ختی هه‌نگاریا




بودابست پایه‌ته‌ختی هه‌نگاریا

بودابست: پایەتەختی وڵاتی ھەنگاریایە.
رووبەرەکەی٥٢٥.٢ کیلۆمەتر دووجایە.
 دانیشتوانی: ١٧٥٩٤٠٧ کەسە
ھۆکاری گواستنەوە: تەکسی و پاس و ترام و میترۆیە.
زمانھەنگاری زمانی سەرەکیە - ئینگلیزی زمانی دووەمە، کە لەم زمانە باشن بە بەراورد بە شارەکانی تری ئەوروپا.
جۆری خەڵک: خەڵکەکەی سادەن و بێگانەکانیش کە ھاتوونەتە ئەم شارە تا رادەیەک سادەیەکەیان وەرگرتووە.
بواری ئابووری: ھەر چەندە بە دووەم شار دادەنرێت لە رووی ئابووری سەردەم و بە یەکێک لە شارە ھەرە گەورەکان دادەنرێت لە ئەوروپا، بەڵام خەڵکەکەی بە گشتی زۆر دەوڵەمەند نیە.
سروشتی شارەکە:
ئەم شارە سروشتێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی ھەیە، ئەمەش بەھۆی بوونی چەندین گردی بەرز کە دەتوانیت تەواوی شارەکە لەوێوە ببینیت.
لە گرنگترین گردەکان؛
(
گەلێرت ھیل - بودا ھیل)
لەسەر ئەم دوو گردە دەتوانیت سروشتی شارەکە بە جوانی ببینیت، وە بە رۆژ و شەو خەڵکی سەردانێکی زۆری دەکەن، چونکە سەر گردەکان پارکی گەورەی لێیە وە سروشتی شارەکە بە تەواوەتی دەبینرێت
کاتێک شەو دادێت لەسەر ئەم دوو گردە شارەکە بە رووناکیەوە دەبینرێت و دیمەنێکی زۆر جوان بەدی دەکرێت.
بەڵام گرنگترین شت کەوا سروشتی شارەکەی جوان کردبێت، رووباری دانووبە، ئەم رووبارە شارەکە دەکاتە دوو بەش، وە لە رێگای چەندین پرد ئەم دوو بەشە بەیەکتریەوە بەستراون. بوونی ئەم رووبارە وای کردووە شارەکە سروشتێکی زۆر جوانی ھەبێت و ببێتە مایەی سەرنج ڕاکێشانی گەشتیاران، وە ھەروەھا بوەتە ھۆکارێک بۆ دەستەبەرکردنی سەرمایە بۆ شارەکە، ئینجا چ لەرێگای گەشتیارانەوە بێت یان راوکردنی ماسی یان ھاتووچۆکردنی چەند کەشتیەکی باڵھەڵگری بچووک.
لە نێو رووباری دانووب حەوت دوورگە ھەیە؛ 
(
شیپیارد - مارگەرێت - سیپیل - پالۆتای سزیگێت - نێپ سزیگێت - ھارۆس سزیگێت - مۆلنەر سزیگێت)
ئەم دوورگانە دیمەنێکی جوانیان بە رووبارەکە و تەواوی شارەکە بەخشیوە.

ھەروەھا شارەکە چەندین کۆشک و بینای گەورەی لە خۆ گرتووە، کەوا بوەتە سەرچاوەی داھات بۆ شارەکە، ئەمەش لە رێگای سەردانیکردنی گەشتیاران بۆی، وە ئەم کۆشکانە ھونەری بیناسازی تەواوی پێوە دیارە
———-
ھەرچەندە بە وڵاتێکی رۆژھەڵاتی ئەوروپا (اوروبا شرقی) ناسراوە، بەڵام لەرووی پابەند بوون بە یاساکان لە زۆرێک لە پایەتەخت و شارەکانی وڵاتانی تری ئەوروپا باشترن.

بودابست پایه‌ته‌ختی هه‌نگاریا Reviewed by Tech industry on 7:12 AM Rating: 5
All Rights Reserved by ماڵپەڕی یاد © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.