Top Ad unit 728 × 90

ھۆکارەکانی لە کارکەوتنی گورچیلە


زانایان ھۆکارەکانی لە کارکەوتنی گورچیلەیان بۆ سی گروپ دابەش کردوە لەوانەش :
١.ھۆکارەکانی پێش گورچیلە:
ئەمەش بریتیە لە ھۆکارانەی کە دەبنە رێگر لە بەردەم گەیشتنی خوێن بۆ گورچیلەکان و ئەوانەش بریتین لە :
سووتانی زۆر کە دەبێتە ھەۆی ھەڵمژینی پلازمایەکی زۆر لە ناو خوێنی کەسە سووتاوەکە. 
خوێنبەربوونی زۆر کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کەسەکە خوێنێکی زۆر لە دەست بدات. 
ئاوسانی ریخۆلەکان کە دەبێتە ھۆی ئەوەی لەشی مرۆڤ شلەمەنیەکی زۆر لە دەست بدات بەھۆی سکچوون و رشانەوەی بەردەوام. 
داخرانی ریخۆلەکان. 
لەکارکەوتنی جگەر و گورچیلە 
ئاوسانێکی زۆری پەنکریاس. 
جەڵتەی سینگ و جەڵـتەی سییەکان، چونکە ئەمانە ھۆکارن بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بەخێرایی دابەزێت. 
ھەستییارییەکی زۆر (حەساسیەی زۆر). 
بەکارھێنانی رێژەیەکی زۆر لە دەرمانی پاڵەپەستۆی خوێن.
٢.ھۆکارەکانی گورچیلە : 
ئەمەش بەھۆی ئەوە دەبێت کە گورچیلە راستەوخۆ توشی زیان ھاتووە و ئەمەش بە چەند رێگەیەک دەبێت:
مەینی خوێن لەناو خوێنبەرەکان بەتایبەتی لە دەوروبەری گورچیلە. 
بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆل کە دەبێتە ھۆی ئەوەی خوێن بە ئاسانی نەگاتە گورچیلە. 
ئاوسانی دەروازەکانی گورچیلە. 
شیبوونەوەی یۆریمی خوێن، ئەم نەخۆشیەش دەبێتە ھۆی لە ناوچوونی خرۆکە سوورەکانی خوێن پێش وادەی خۆی.
ئاوسانی میزڵدان بەشێوەیەکی زۆر. 
تێکچوونی کۆئەندامی بەرگری بەھۆی ئاوسانی دەروازەکانی گورچیلە. 
بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان وەک چارەسەری کیمیاوی و بەکارھێنانی ھەندێک بۆیە، ھەروەھا بەکارھێنانی ترشی زولیدرۆنیک کە چارەسەری لاوازبوونی ئێسکەکان پێدەکرێت، ھەروەھا بەرزبوونەوەی رێژەی کالسیۆم لەناو خوێن. 
گرێی نوخاعی، ھەروەھا تووشبوون بە شێرپەنجەی خانەکانی پلازما. 
گرژبوونی پێست، ئەمەش چەند نەخۆشیەکی دەگمەنن کە کاریگەری لەسەر خانەکانی پێست دروست دەکەن. 
ژەھرەکان وەک مادەی کھولی و کانزای قورس و کۆکایین.
ئاوسانی خوێنبەرەکان. 
٣.ھۆکارەکانی دوای گورچیلە : 
ھەر نەخۆشییەک ببێتە ھۆی ئەوەی میزڵدان دابخرێت و رێگە لە دەرچوونی میز بگرێت لەناو لەش ئەمانەش بریتین لە : 
مەینی خوێن لەناو میزڵدان . 
شێرپەنجەی مەسانە. 
شێرپەنجەی رەحم . 
گەورەبوونی پرۆستات .
بەردی گورچیلە. 
لەناووچوونی دەمارەکانی کۆنترۆل کردنی مەسانە . 
شێرپەنجەی پرۆستات. 
گیرانی بۆری میزلدان بەھۆی بەردی گورچیلە لەگەڵ لەکار کەوتنی ئەرکەکانی گورچیلە . 
کێشەی بۆ ماوەیی(وراسی) کە تایبەت بێت بە میزڵدان و داخرانی میزڵدان.
سەرچاوە | الموضوع
ھۆکارەکانی لە کارکەوتنی گورچیلە Reviewed by Tech industry on 12:24 AM Rating: 5
All Rights Reserved by ماڵپەڕی یاد © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.